Kurdish

جم کەرەجییانی یەکێکە لە پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەکانی ڕاوێژکاری شارەوانی ،سکاربۆرۆ – ئەیجن کۆرت Scarborough Agincourt ساڵی ٢٠١٨
بەڕێز جم کەرەجییانی ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤هەڵبژێردراوی ڕاوێژکاری سکاربۆرۆبووە

بەڕێز کەرەجییانی دیاریکراوبووە بۆ:

  • پاڵێوراو بۆ لیژنەی سەرۆکی داد
  • جێگری سەرۆک بۆ کۆمیتەی مۆڵەتپێدان و پێوەرەکانstandards
  • جێگری سەرۆکی کۆمیتەی سکاربۆرۆ
  • لایەنگروداکۆکیکاری تازەهاتووان بۆ کەنەداهەروەها بەشداربووە لە:

 

  • پێگەی سەرۆکایەتی کۆمیتەی پێشانگاکان Exhibition
  • کۆمیتەی سەرۆکایەتی هاربەرفرۆنت Harbourfront
  • کۆمەڵەی شارەوانی فەرەنسیزمانانی ئۆنتاریۆ
  • کۆمەڵگەوکەمیونتی سکاربۆرۆ بۆ پاراستنی کۆمیتە “پانیڵ” و
  • ڕاوێژکاروئامۆژگاریکەری “کەمیونتی” و نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەی سکاربۆرۆ

 

بەڕێز کەرە جییانی ئەندامی فەرمی  پەرلەمانی ئەیجنکۆرتی سکاربۆرۆیە. دەنگێکی کاریگەربووە بۆ خەڵکی ئەیجنکۆرتی سکاربۆرۆ. هەروەها  ڕیکۆردی ئەزمون وتوانایەکی فراوانی  هەیە لە خزمەتگوزاری گشتی.

 

بەڕێز کەرەجییانی ڕەخنەگربووە لە پارتی لیبراڵ و کاروباری جەنگاوەرانی دێرین، ڕەخنەگربووە لەپارتی لیبراڵ سەبارەت بە فرەکەلتۆری، هەروەها بەرپرسی Stakeholder  بووە لەشوێنە دوورە دەستەکان.
وەکو سکرتیری پەرلەمانتاری سەرچاوە مرۆییەکانHuman Resources  و گەشەی لێهاتوویی Skills Development  خزمەتی کردووە.

 

پێش ئەم کارەی لە سکرتارییەتی پەرلەمان بۆ هاتووچۆ خزمەتی کردووە. بە تەرکیزو پێداگری و دڵنییایی لە هاتووچۆو ژینگە.

بەڕێز کەرە جییانی لە نێوەندی کاتی کارکردنی، پەیوەندییەکی باشی هەبووە لەگەڵ هاوکارەکانی لە شارەوانی و پرۆڤانس و ئاستەکانی حکومەتی فیدراڵ. پێکەوە کاریان کردووە لەسەر کێشەکان و ڕەخنەی بنیاتنەرانەی لە کەمیونیتێکە هەبووە کە ئەمانە دەگرێتەوە: چەسپاندن، دامەزراندن و پێداگری یاسایی لە بەشە جۆراوجۆرە حکومەتیەکان، بۆ ڕێگرتن و نەهێشتنی چاندنی مەرەوانە لەناو ماڵەکان.
بەهێزکردنی سەلامەتی کۆمەڵگە و یارمەتیدانیان و دڵنییایی لە سەلامەتی دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێیان لە ئەیجنکۆرتی سکاربۆرۆ.

 

کاتێک نەخۆشی سارس SARS لە تۆرۆنتۆ و کەنەدا بڵاوبووەوە،  نەخۆشخانەی گرەیس ی سکاربۆرۆ ی گرتەوە. جم بەکارکردن لەگەڵ هاوکارەکانی لە ئۆتاوا توانیتی بەپەلە چارەسەری کێشەی موچەی ئەو فەرمانبەرانە بکات کەڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو نەخۆشییە ڕووبەڕوو بووبوونەوە ، ئەوەش لە ڕێگەی بیمەی بێکارییەوە” “Employment Insurance  EI وە دابینکردنی سەرچاوەکانی چاودێری تەندروستی و یارمەتی بۆ ‌کارمەندانی هێڵی پێشەوە.

 

ئەیجنکۆرتی سکاربۆرۆ یەکێکە لە فرەکەڵچەرترین شوێن لەشاری تۆرۆنتۆ
بەڕێز کەرەجیانی دڵنییایی لەوە کرد کە تۆرۆنتۆ، بەتایبەت ئەیجنکۆرتی سکاربۆرۆ،  سەرمایەیەکیان پێبگات بۆ نیشتەجێبوون و  خزمەتگوزاری بۆ ئەوەی وەکو تازەهاتوو پێویسییەکانیانی پێ پڕبکەنەوە.

 

جم کەرەجییانی سەرۆکی ئەیجنکۆرتی سکاربۆرۆیە کە یەکێكە لەفرەکەڵچەرترین شوێن لەشاری تۆرۆنتۆ، لەگەڵیان کاری کردووەو بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵیان.
کەنەدا چەندەها نەتەوەو کەلتوری جۆراوجۆری تێدایە، بەڕێزەوە کاریان بۆدەکات بۆ پاراستنیان بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و دادپەروەری و کێشە ئابورییەکان لە پێناو بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندرووست. هەروەها لەگەڵ کەنەدییەکان و حکومەتدا کاری کردووە بۆ دابینکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ بە هانا چوونەوەی قوربانیانی کارەساتە سروشتییەکان و ئەوکارەساتانەی کە دەستکردی مرۆڤن.

 جم بەرانبەر بەو کارانەی کەلەگەڵ نەتەوەو فەرهەنگە جیاوازەکاندا کردوویەتی چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە. لەوانە:

  • مەدالیای Mkhitar Gosh  لەلایەن حکومەتی کۆماری ئەرمینیا، بەرانبەر بەشداریکردنێکی گەورەی  لە ناساندنی کاری بە جینۆسایدکردنی ئەرمەنێکان.
  • مەدالیای زێڕ لەیادی ٢٥ساڵەی بزووتنەوەی کۆماری کارەباخ Karebakh وەکو یەکەم کەسی کەنەدی سەردانی کۆماری کرد لە ٢٠١٢ بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.
  • “خەڵاتی ئەفسەری خاچی ئاڵتونی فنێکس Phoenix  ی لەیەخەدرا”،
    Officer’s Gold Cross of the Order of Phoenixلەلایەن کۆماری یۆنانەوە، وەکو پێزانین لەبەرانبەر بەشداریکردنی لە زۆربەی خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا.

 

جم لە١٩٥٥ لە ئەثینا “ئەسینا”ی پایتەختی یۆنان لەدایک بووە،  لەساڵی ١٩٦٦لەگەڵ خێزانەکەیدا مافی پەنابەرێتییان پێبەخشراوە لە کەنەدا. دەرجووی ساڵی ١٩٧٨ی دانشگای تۆرۆنتۆیە، بەکەلۆریۆسی بەدەست هێناوە لە زانستی کرداریی ئەندازیاری پیشەسازی. هەروەها زەمالەی کاری بەڕێوەبردنی بەدەستهێناوە لە قوتابخانەی بەڕیوەبردنی کەنەدی. جم لە کاری خێزانیی کاری کردووە تاکو ساڵی ١٩٨٨ کاتێک کە وەکو ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردرا.

جم کەرەجییانی هاوسەرگیریی کردووەو باوکی پێنج کچە و چوار زاوای هەیە.

 

 

سڵاومان,
هۆن، جم کەرەجییانی
ڕاوێژکاری پاڵێوراو  لەباڵی٤٣

What’s Happening